وێنە.. شاناز ئیبراهیم بەڵگەی بردنی نەوتی كوردستان لەلایەن پارتییەوە ئاشكرا دەكات

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد چەند وێنەیەك بڵاودەكاتەوە‌و ده‌ڵێت "ئەم چەند وێنەیە وەڵامی پرسیاری گەلێك لەوانە دەداتەوە كە دەڵێن نازانین نەوتی هەرێم چی لێ دێت؟".

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ند وێنه‌یه‌كی نه‌وت بڵاو ده‌كاته‌وه‌ , دەڵێت "ئەم چەند وێنەیە وەڵامی پرسیاری گەلێك لەوانە دەداتەوە كە دەڵێن نازانین نەوتی هەرێم چی لێ دێت؟ نازانین پارەكەی بۆ كوێ دەڕوات و نازانین چۆن و كێ سەروەت و سامانی میللەت بەهەدەر دەدات!".

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ڕووده‌كاته‌ پارتی و ده‌ڵێت "بەڕێزان ئەم وێنانە وێنەی ئەم پاشنیوەڕۆیەن.. وەك دەبینن كابرایك سۆندەیەكی پێیە و تانكەری ئاغاكەی لێ پڕ دەكات بەبێ ئەوەی یەك بەشەر یان حەرەس یان حیمایەیەك لەوێ بێت.. خۆ گەر ئەو زەلامە ئەو تانكەرەی پڕ بكردایە لە ئاویش، كەسێك دەبوو بڵێت ئەرێ بڕام ئەو ئاوە بۆ دەبەیت و بۆكوێ دەیبەیت؟".

هەروەها دەڵێت: ئەو زەلامە پاش پڕكردنی تانكەرەكەی بەرەو هەولێر بەڕی كەوت و نەوتەكەی چی لێكرد و پارەكەی دا بە كێ ئەوە نازانم".



PM:03:17:17/07/2016