کچە گۆرانی بێژی کورد کۆمسایی هێرشێکی توند دەکاتە سەر ئۆردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا و دەڵێت" بابمرێت".
لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک کچە گۆرانی بێژی رۆژهەڵات کۆمسایی وەک یەکەم کجە گۆرانی بێژ پەیامێکی توند ئاراستەی ئۆردوغان دەکات و دەڵێت " لەهەر کوێیەكی جیهان بم دەڵێم مردن بۆ ئەردوغان".
لەدرێژیە نووسینەکەیدا کۆمسایی دەڵێت" ئەردۆغان تۆ داعشی و زۆر دواکەوتوی خەڵک لە هیچ تێناگەن و لە خۆیانەوە قسە دەکەن، بەڵام کودەتاکەی تورکیا سیناریۆیەکی زۆر بێ عاقلانە بوو چونکە خوێن ڕژا لەگەڵ رێزم بۆ تورکە باشەکان".
کۆمسایی تەمەنی ٢٤ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت.