مالکی: کۆبوونەوەکەنمان لەسەر حسابی هیچ لایەنێک نییە

سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسا نوری مالکی رایگەیاند" کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ لایەنە کوردیەکان لەسەر حسابی هیچ لایەنێکی تر نییە".

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا و مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لەبینای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەنێوان نوری مالکی و مەلا بەختیار و سازکرا، مالکی مالیكی رونیكردەوە كە ئامانجی سەردانەكەی بۆ پیرۆزبایكردن بووە لە گۆڕان‌و یەكێتی كە رێككەوتنیان ئەنجامداوە.

هەروەها وتیشی" نوری مالیكی رایگەیاند كە سەردانەكەی ئەو ئاساییەو لەچوارچێوەی عێراقدایە‌و دەشڵێت" ئێمە هەموو مان گەلێكین لە عێراقداو كۆمەڵێك بەرژەوەندیمان بەیەكەوە هەیە، بۆیە ئاساییە بمانەوێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ لایەنەكانی هەرێم بەهێز بكەین".

 لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆک وەیزرانی پێشووی عێراق وتیشی"  ئێمە هەموومان گەلێكین لە عێراقداو كۆمەڵێك بەرژەوەندیمان بەیەكەوە هەیە، بۆیە ئاساییە بمانەوێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ لایەنەكانی هەرێم بەهێز بكەین".

لەو کۆنگرە رۆژنامگەریەدا، مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشكرد كەسەردانەكی مالیكی لەم كاتەدا مانای ئەوەیە كە ناوبراو دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ لایەنەكان‌و بەتایبەت یەكێتیدا بەهێز بكات لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا.
 



PM:10:47:18/07/2016