ماڵپەڕی ویکلیکس لە تورکیا داخرا

دەسەڵاتدارانی تورکیا دوای ئەوەی ماڵپەڕی ویکلیکیس ٢٩٠ هەزار نامەی ئەلکترۆنی ئاکەپەی پارتی دەسەڵاتداری تورکیایان بڵاوکردەوە، ئەو وڵاتە ئەو ماڵپەڕەی داخست.

دوای شەش کاتژمێر لە بڵاوکردنەوەی ئەو نامانە ئەنجومەنی پەیوەندیەکانی تورکیا ماڵپەڕی ویکلیکیسی داخست.

ویکلیکس رایگەیاند "نازانین لەکوێوەیە، بەڵام لەوە دڵنیاین لەلایەن تورکیاو هاوپەیمانەکانیەوەوە".

ئەو ماڵپەڕە دەڵێن" ٣٥٠ هەزار تا ٥٠٠ هەزار تویت لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاودەکەینەوە.

دوێنی ویکلیکس بڵاویکردەوە لە رێی ماڵپەڕی رەسمی خۆیەوە زیاتر لە 290 هەزار نامەی ئەلیكترۆنی رەسمی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیای لە دوای شكستخواردنی هەوڵی كودەتا لەدژی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی وڵاتەكە بڵاوكردەوە.

سایتەكە پەیامێكی ئاراستەی گەلی توركیا كرد و رایگەیاند "ئامادە بن بۆ شەڕ چونكە زیاتر لە 100 هەزار پۆست لەبارەی پێكهاتەی دەسەڵاتی سیاسی لە توركیا بڵاودەكەینەوە".

روونیشی كردەوە كە وەجبەی یەكەمی 300 هەزار نامەی ئەلیكترونی و 500 هەزار بەڵگە لەخۆدەگرێت، دووپاتیشی كردۆتەوە كە زۆربەی بابەتەكان بە زمانی توركین.

تورکیا ناوبەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و تویتەر دادەخات و بەیەكێک لەو وڵاتانە دادنرێت کە لەسایەی حوکمی پارتی دادو گەشە ئازادی رۆژنامەگەری و بیروڕا رووبەرووی مەترسی گەورە بۆتەوە.



PM:01:04:20/07/2016