پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەر ئەو ٢٠٠ ملیۆن دۆلارەی تورکیا داویەتی بە بارزانی و ماڵپەڕی ویکلیکس بڵاویکردۆتەوە، دوو لێدوانی دژ بەیەک بڵاودەکەنەوە.
دوای ئەوەی ماڵپەڕی ویکلیکس لە راپۆرتەکانیدا لەسەر تورکیا بڵاویکردەوە کە ئەو وڵاتە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار داوە بە مەسعود بارزانی، سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی حکومەت دەڵێت" " زیاتر له سێ هه‌فتەیە له هه‌ردوو مانگی شوبات و ئازاری رابردوو، ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت په‌كی كه‌وتبوو، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 150 ملیۆن دۆلاری بۆ دابینكردنی مووچه له توركیا قه‌رز كردووه نه‌ك 200 ملیۆن".
سەفین دەزیی لەدرێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت" گوته‌بێژی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەشڵیت " ئه‌و پاره‌یه به قه‌رز دراوه‌ته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران".
لەلایەکی ترەوە ماڵپەڕی رۆژانە هەواڵ کە ماڵپەڕێکی پارتییە لە هەواڵێکیدا هاتووە" ئەو پارەیە بۆ چاککردنەوەی بۆریە تەقێننراوەکانی نەوتی کوردستانە لەلایەن پەکەکە، نەک بۆ دژایەتی کردنی پەکەکە".
زانیارییەکانی ماڵپەڕی ویکلیس ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە دراوە بەبارزانی بۆ دژایەتیکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان.
جگە لە زانیاری دژ بەیەک لەلایەن ئەو دوو دەزگایەی پارتیەوە لەسەر مەبەستی پێدانی پارەکە، هاوکات لەسەر بڕەکەشی جیاوازی ٥٠ ملیۆن دۆلار هەیە، سەفین دزەیی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ١٥٠ ملیۆن دۆلارە، بەلآم ماڵپەڕی رۆژانە هەواڵ دەڵێت" ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە".