بەرپرسێكی گۆڕان دەستی لەكار كێشایەوە

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان نامەی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات.

لەنامەی دەست لەكاركێشانەوەكەیدا د. شۆڕش حەسەن عومەر باس لە فیكر‌و كردەوەی دروستبوونی گۆڕان دەكات‌و دەنوسێت: لەگەڵ سەرهەڵدانی گۆڕان بەو بانگەشە‌و دروشمانەی كە یەكانگیر بوون لەگەڵ ویست‌و هەوڵەكانی ئێمە، بە هەمو وتوانایەكمانەوە پشتیوانیمان لێكرد، بەڵام بەداخەوە رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر ئەو راستییەمان بۆ دەركەوت كە جیاوازییەكی زۆر هەیە لەنێوان گوفتار‌و كرداری ئەو بزوتنەوەیە.



PM:05:09:24/07/2016