نهێنییەکی قوباد تاڵەبانی ئاشکرا بوو

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەوەی تا ئێستا ئاشکرایە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە هاوسەرگیری کردووە، بەبێ ئەوەی هیچ میدیایەک زانیاری لەسەر ئەوە هەبێت کە چەند منداڵی هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی میدیا قوباد تاڵەبانی لە ژیانی تایبەتی خۆیدا خاوەنی دوو منداڵە و هاوسەرەکەشی ئەمریکییە و ناوی شێرییە و لە ئێستادا بەڕێوەبەری ڕێکخراوێکە لە کوردستان.

شێری گراهمی هاوسەری قوباد تاڵەبانی جیگری جێگری سەرۆکی دۆسیەیەی سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە لە دەزگای MCC و بەکالۆریۆسی هەیە لە زانستە سیاسییەکاندا و لە ساڵی ١٩٩٩شدا یاسا تەواوکردووە لە زانکۆی جۆرج میسۆن و کچی یەکێک لە سیاسەتمەدارەکانی ئەمریکایە کە بەڕەگەز جولەکەیە و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانە لە ویلایەتی ڤێرجینیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

 قوباد تاڵەبانی، كوڕی دووەمی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتییە، ڕۆژی ٢١ی تەمموزی ١٩٧٧ لە دیمەشقی پایتەختی سوریا لە دایكبووە، لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە ژیانی هاوسەری لەگەڵ شێری گراهام پێكهێناوە.



PM:01:44:25/07/2016