ڤیدیۆ.. مەلای مزگەوتێكی هەولێر: حیزبەكەی ئەردۆغان لەهەموو بوارەكان خزمەتی كوردی كردوە
پاش ئەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە سەید ئەحمەد پێنجوێنی بڵاودەبێتەوە كە باس لە كودەتاكەی توركیا دەكاتو لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەرا دەنێتەوە، لەمبارەیەوە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.
لە رونكردنەوەیەكدا دكتۆر سەید ئەحمەد پێنجوێنی زانای ئایینی و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی جەمال لە شاری هەولێر ئەوەی خستۆتەڕوو: قسەیەک بۆ ئەو بەڕێزانەی کەپاک و دڵسۆزن بەڵام
بەقوڵی لەناوەڕۆکی پرسەکان حاڵی نەبوون ، من دیفاع لەشەخس ناکەم کەسیش بەفریشتەی بێ هەڵە نازانم ،تەنها دژی کودەتاو دۆستی دیموکراتی و ئازادی و بەها باڵاکانم _ لەهەرجێگاو هەرکەسێکبێ .
ئاماژەی بەوەش كردووە: تاکە لایەنێک کەئاوڕی بەلای دۆزی کورد دا دابێتەوەو کۆمەڵێ خزمەتی لەهەمو بوارەکان بەکورد کردبێ دادو گەشەیە لە توركیا .
ئەو زانا ئایینیە دەشڵێت: هەرئەوکودەتاچیانەبوون کوردانیان کوشت و شارەکانیان سوتاندو فێڵیان لەم دەسەڵاتەکرد ، بۆیە بەنیازی ئەوە بوون پاش ئینقلاب بەڕێز ئۆجەلان بکوژن و سوپاس بۆخوا ئاشكرا بوون .
دكتۆر سەید ئەحمەد پێنجوێنی لە رونكردنەوەكەیدا نوسیویەتیشی: هەرکەسێ دڵی بەکوردو دۆزە ڕەواکەی دەسوتێ با هەڵوێستی وەکو سەڵاحەدین دەمیرتاش بێ کە بەهەموو شێوەیەک دژی کودەتا بوو .
دەشڵێت: باچاوی لەکوردانی ڕۆژهەڵاتیش بێ بەپەتی سێدارەی ئاخوندەکانەوە ،با بیری نەچێت چۆن ڕەزو باغی سوتاندین و چۆن هەڕەشەی خاپور کردنی کوردستانی دەکرد!چۆن کارگەی موخەدەراتی بۆ دروستدەکات لە جیاتی فڕۆکەخانەو پرد .
لەکۆتاییدا وتویەتیشی: وتارەکانم هەموی تەسجیل کراون کەچەندین جار ڕەخنەم لەفەرمانڕەواو حکومەتی تورکیا گرتوەو دیفاعم لەقەزیەی کورد کردوە .
ئەو ڤیدیۆییەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان توشی رەخنەی توند بووەوە:
PM:04:36:27/07/2016