دوو رۆژ پشووی فەرمی راگەیەنرا
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەفەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاردرا کە رۆژانی دوو شەممە و سێ شەممەی داهاتوو بکرێتە پشووی فەرمی.
ماڵپەڕە عێراقییەکان لەزاری نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی گەرماوە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا هەردوو رۆژی دوو شەممە ١ی ئاب و سێ شەممە ٢ی ئابی کردە پشووی فەرمی.
هەفتەی رابردوو حكومەتی عێراق بەهەمان شێوە چەند رۆژی کردە پشووی فەرمی لەسەرانسەری عێراقدا و هاوکات هەرێمی کوردستان تەنها ١ رۆژی کردە پشوو.
PM:04:59:30/07/2016