بەغدا نەوتی سپی رەوانەی سلێمانی كرد‌و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت
ئەمرۆ نزیكەی 20 ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر كە نەوتی سپییان هەڵگرتووە لە بەغداوە گەیشتنە شاری سلێمانی، ئەمەش لە ئەنجامی سەردانێكی پارێزگاری سلێمانی بۆ بەغدا بووە.
بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕێكی رادیۆ ناوخۆ پاش گەیشتنی ئەم 20 بارهەگر نەوتە، به‌شه‌نه‌وتی ژماره 25 به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت، دواتر ده‌ست به‌نه‌وت دابه‌شكردن ده‌كرێت به‌گوێره‌ی كارتی زیره‌ك.
بەپێی هەواڵەكە بڕیاره چه‌ندین تانكه‌ری دیكه‌ی نه‌وت له‌به‌غداوه ڕه‌وانه‌ی شاری سلێمانی بكرێن، تاوه‌كو له‌وه‌رزی سه‌رمادا شاره‌كه ڕوبه‌ڕوی كه‌م نه‌وتی نه‌بێته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی سامانه سر‌وشتیه‌كان ڕایگه‌یاندووه، كه به‌هۆی قه‌یرانی دارایه‌وه چیتر پشتیوانی دارایی بۆ كڕینی به‌شه نه‌وتی هاوڵاتیان دابین ناكه‌ن.
PM:05:26:30/07/2016