حکومەت سوورە لەسەر ئاڵوگۆڕکردن لە بەڕێوەبەرایتییەکانی ئاسایش، لە نێوان هەردوو ئاسایش رانیەو کۆیەو، هەردوو ئاسایشی چەمچەماڵ و گەرمیان، هەرچەندە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاردا ئەو بابەت دوابخرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەحکومەتی هەرێم بە سپی راگەیاند "بە پاڵپشتی حکومەتی ده‌زگای ئاسایش سوره له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له سنووری سلێمانی و گه‌رمیان ئه‌نجامیده‌دات، گۆڕانكاریه‌كه‌ش له سبه‌ینێوه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌ر سبه‌ینێش جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان له جێی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه ده‌وام ده‌كات.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم-سلێمانی رۆژی پێنجشه‌مه فه‌رمانێكی بۆ جێگۆڕكێكردن به ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئاسایش له سنووری سلێمانی و گه‌رمیان ده‌ركرد، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاسایشی (گه‌رمیان) و (چه‌مچه‌ماڵ) هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاسایشی (رانیه) و (كۆیه) شوێنه‌كانیان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیاریه‌كان زۆرترین قسه‌وباس له‌سه‌ر پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان كراوه و هه‌ندێك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش ته‌داخولی كردوه به‌مه‌به‌ستی راگرتنی، به‌ڵام گۆڕانكاریه‌كان له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هاوکات ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە لەسلێمانی سازکرا، لەو کۆبوونەوەیەدا جۆرە رێکەوتنێک هەبووە لەسەر راگرتنی جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
به‌پێی زانیاریه‌كان، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، لیوا (نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د)، له‌بری عه‌قید (عه‌لی محه‌مه‌د شاسوار) له ئاسایشی گه‌رمیان ده‌وام ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رپێچیه‌كیش له‌و بڕیاره بكرێت، ئه‌وا ده‌زگای ئاسایش ته‌داخول ده‌كات.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگای ئاسایش، لیوا (نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د)، كه خه‌ڵكی گه‌رمیانه‌و ئێستا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیانه، له بری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان (عه‌لی محه‌مه‌د) وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: ده‌زگای ئاسایش هه‌موو لایه‌كی ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه پابه‌ندی بڕیاره‌كه بن به‌پێچه‌وانه‌وه به‌پێی دیسپلینه سه‌ربازیه‌كان رووبه‌رووی لێپێچینه‌وه ده‌بنه‌وه.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئاڵوگۆڕەکانی ئاسایش لەناوچەکانی سلێمانی و راپەڕین و گەرمیان، ئاسایشی سلێمانیش دەگرێتەوە، پێشبینی دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانیش بگۆڕدرێت.
بۆئەوەی هەمیشە ئاگاداری هەواڵەکانی سپی بیت پەیجی سپی لایک بکە..