نهێنییەکانی ژیانی هاوسەریی مەسعود بارزانی ئاشکرا بوون


ئا: سپی


مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو یەکێکە لە دیارترین سەرکردەکانی کورد، بەڵام بەشێکی زۆری تایبەتی ژیانی بە نهێنی ماونەتەوە و ئاشکرا نەکراون.


مەسعود بارزانی خۆی باس لەوە دەکات کە بە خۆشەویستی هاوسەرگیری کردووە، ئەو زۆر نهێنی تایبەتی ژیانی خۆی ئاشکرا کردووە، بارزانی کە لە ساڵی ١٩٦٥ هاوسەرگیری کردووە لە ئێستادا خاوەنی هەشت منداڵە و چەندین نەوەشی هەیە و بووەتە باپیرە.


بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری متمانە بارزانی وتوویەتی کە مانگی هەنگوینی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئەشکەوتێکدا بەسەر بردووە، چونکە ئەو کاتە شەڕ بووە و ئەویش پێشمەرگە بووە.


بە گوێرەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم بارزانی شارەزایی تەواوی لە زمانی كوردی و عەرەبی و فارسیدا هەیە، هەروەها شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی هەیە و قسەی پێدەكات.


لە چاوپێکەوتنێکدا کە لەگەڵ کەناڵی تەراتەی کوردی ئەنجامیداوە، نێچیرڤان بارزانی، برازای مەسعود بارزانی ئاشکرای دەکات کە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر حەزی بە گۆرانیی تورکیە.


مەسعود مەلا مستەفا بارزانی لە (16/8/1946) لە شاری مەهاباد لە كوردستانی ئێران، لە ژێر ئاڵای كوردستان و لە رۆژی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دایك بووە، ئەو هەمیشە دەیگێڕێتەوە کە بەهۆی ئەوەی باوکی چووەتە ڕووسیا تا تەمەنی ١٢ ساڵی باوکی خۆی نەبینیوە.


بارزانی کوڕی حەمایل خانە کە کچی بنەماڵەیەکی زێباری بووە و هەمیشە دەوترێت، دایکی، ڕۆڵی گرنگی بینیوە لە ژیانی مەسعود بارزانیدا.


بارزانی خۆی باس لەوە دەکات کە زۆر حەزی بە کتێب خوێندنەوەیە و هەروەها لە دوو گۆڵیشدا قاچی شکاوە.


هاوکات بەپێی بورجەکەی و ئەو ڕۆژەی تێیدا لەدایک بووە چەند تایبەتمەندییەکی هەیە کە وا دەکات کەسایەتی جیاواز بێت لەوانی تر.


بەپێی بورجی شێر بێت دەبێت بارزانی کەسێکی شانازیکەر و لە هەمانکاتیشدا بەرپرسیار و سەرکردەیەکی سروشتی بێت. هەروەها حەزی لە حەوانەوە و دڵخۆشییە، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵەشەیە بۆ جێبەجێکردنی کارە دژوار و بێزارکەرەکان. بۆ بارزانی بەخشینی و وەرگرتنی خۆشەویستی هاندەرێکی بەهێزن لە ژیانیدا، ئەگەر پشتگوێ بخرێت یان دانی پێدا نەنرێت ئەوا هەست بە ئازار و ناڕەحەتی دەکات.


کەسێکی ڕاستگۆیە و هەمیشە کارە ڕاستەکە دەکات بەبێ گوێدانە بارودۆخەکە. بەپێی بورجەکە، بارزانی کەسێکی لەخۆ ڕازییە و زۆرجار لەخۆباییبوونەکەی سنور دەبەزێنێت.


هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکان مەسعود بارزانی لە ژیانیدا زۆر کەم دەگری و زۆربەی کات تەنها لە کاتی مردنی کەسانی نزیک لە خۆیدا گریاوە، بەڵام یەک جار لە بەر چاوی کامێراکان گریاوە کە ئەویش لە سلێمانی و لە ساڵیادی ڕووداوی ١ی شوبات بووە.



PM:03:08:31/07/2016