پارتی داوای بەردەوامیی گفتوگۆكان دەكات
مەكتەبی سیاسی پارتی ئەمرۆ كۆبووەوەو پاش هەڵسەنگاندنی كۆبوونەوەكانی فوئاد حسێن لەگەڵ یەكێتی گۆِان، جەخت لەسەر بەردەوامیی گفتوگان دەكاتەوە.
لە راگەیەنراوی كۆتایی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتیدا هاتووە: كۆبوونه‌وه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی له راستایی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئامانجه ستراتیژییه‌كان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان له قه‌ڵه‌مدا، لەم سۆنگەوە پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیری ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه و به‌رده‌وامی گفتوگۆكان ده‌كات.
دەقی راگەیەنراوەكە:
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی یه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتی ٣١ی ٧ی ٢٠١٦ کۆبوویەوە و، له‌میانی كۆبوونهوهكەیشدا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئەرێنی کرا بۆ گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كانی به‌ڕێز د.فوئاد حوسێن كه له‌سه‌ر راسپارده و ده‌ستپێشخه‌ری به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستانی کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا ئه‌نجام دابوو.
كۆبوونه‌وه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی له راستایی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئامانجه ستراتیژییه‌كان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان له قه‌ڵه‌مدا، لەم سۆنگەوە پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیری ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه و به‌رده‌وامی گفتوگۆكان ده‌كات و باوه‌ڕی ته‌واوی به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له رێگای دیالۆگه‌وه هەیە. هه‌روه‌ها به‌پێویستی ده‌زانین کە هه‌لومه‌رجی ئێستای ناوچه‌كه ره‌چاوبكرێت و توانای به‌كارهێنانی ئه‌و ههلومهرجانهمان هه‌بێت به‌سوودی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان.
مه‌حموود محه‌ممه‌د
گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان
٣١ی ٧ی ٢٠١٦
PM:05:33:31/07/2016