گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە چالاکییەدا دەگمەندا گەیشتنە سەر دەریای رەش و هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سەربازی و ژمارەیەک سەربازیان کوشت.
ئاژانسی دۆغان کە ئاژانسێکی تورکییە بڵاویکردەوە کە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەو پەڕی ناوچەکانی باکوری تورکیاوە لە " مەسعودیە لە ئۆرۆ" هێرشیان کردۆتە سەر بنکەیەکی سەربازی و لە ئەنجامدا سێ سەرباز کوژراون و دووانی تریش بریندار بوون.
ئاژانسەکە بڵاویکردۆتەوە کە سووپای تورکیا هێزی زیاتری ناردووە بۆ ناچەکە.
بەپێی بۆچوونی چاودێران گەیشتنی گەریلا بۆ سەر دەریای رەش و ئەنجامدانی چالاکی گرگنەگیەکی سیاسی و ستراتیژی هەیە.