گۆڕان: ئەوەی پارتی دەیکات بەس کات کووشتنە

هەڵسوڕاوێكی دیاری گۆڕان دەڵێت" ئەوەی پارتی دەیکات و ناوی لێ ناوە دەستپێشخەری، جگە لە کاتکوشتن هیچ شتێکی تر نییە".

ئاواتی شێخ جەناب هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان بە ڕۆژنامەی رووداوی راگەیاند" هەتا پارتی هەنگاوی کرداری نەنێت و نەیەتە پێشەوە، سەد دەستپێشخەری و کۆبوونەوە بکات گۆڕان هیچ کاردانەوەیەکی نابێت".

ناوبراو دەشڵێت "دەنگۆی گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمان تەنها قسەی پارتیانەن و، گۆڕان سوورە لەسەر ئەوەی هەتا کۆبوونەوەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی یوسف محەمەد نەکرێت، گۆڕان هیچ کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێکی دیکە ئەنجام نادات."



AM:09:42:01/08/2016