سبەی لە سلێمانی خۆپیشاندانە

سبەینێ لە سلێمانی خۆپیشاندانێک لە لایەن تەڤگەری ئازادی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان بەڕێوە دەچێت.
تەڤگەری ئازادی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە "
لەمیانی چالاکییەکان دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەرى بەندکراوى پەکەکە لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی باشووری کوردستان، بریارە سبەی لە سلێمانیش بۆ هەمان مەبەست چالاکی ریپێوان ئەنجام بدرێت".

ئەو تەڤگەرە ئاماژەى بەوەشداوە:" سبەینێ، یەک شەممە، 7-8-2016 کاتژمێر 5ی پاشنیوەڕۆ لە سەهۆڵەکە بە رێپێوانێک تا بەردەکی سەرا خۆپیشاندانەکە ئەنجامدەدرێت".



PM:04:39:06/08/2016