پارتی بڕیاریدا

پارتی دیموکراتی کوردستان جارێکی دیکە بڕیاریدا کە پشتگیری هەوڵەکانی فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم بکات

ماڵپەری فەرمی پارتی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی تاوتوێكردنی دەستپێشخەریەکەی بارزانی، ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی لەگەڵ فوئاد حسێن نوێنەری بارزانیدا کۆبونەتەوە.

لە هەواڵەکەی ماڵپەڕی فەرمی پارتیدا هاتووە " لە دانیشتنەكەدا، كە (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسی و (ئازاد بەرواری) و (مەحموود محەممەد) ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و (ڕەمزی شەعبان) ئەندامی یەدەكی مەكتەبی سیاسی ئامادەی بوون، وێڕای بەخێرهێنانی (د. فوئاد حوسێن)، مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵوێستی خۆی دەربڕی بەوەی كە پشتیوانی لەم هەوڵانە دەكات لە روانگەی بەدیهێنانی یەكڕیزیی تەواوی ناوماڵی كورد، لە سۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیارەتیی پارتی و لەبەر هەستیاریی ئەم قۆناغە گرینگە هەموو لایەنەكان ئەم هەوڵانە بەهەند وەربگرن و پەلە لە رێكخستنی ناوماڵی كورد بكەن بۆ سوودوەرگرتن لەم دەرفەتەی كە بۆ كورد ڕەخساوە".

هەروەها فازڵ میرانی سوپاسی فوئاد حوسێنی کردووە بۆ هەوڵەکانی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لە نێوان لایەنەکاندا.



PM:03:09:08/08/2016