دوای سووتانی ١١ مناڵ لە بەغدا وەزیری تەندروستی دەستی لەکارکێشایەوە


دوای سووتانی ١١ مناڵ لە نەخۆشخانەی یەرموک لەبەغدا، وەزیری تەندروستی عێراق، عەدیلە مەحمود ناچار کرد دەست لە کاربکێشێتەوە.

لەبەرنامەیەکی راستەوخۆی کەناڵێکی عێراقی، عەدیلە مەحمود وەزیری تەندروستی رایگەیاند" ئەگەر لەو رووداوەدا کەمتەرخەمی ئەو هەبێت دەست لەکاردەکێشێتەوە".

بەرەبەیانی دوێنی، لە شاری بەغدا لە نەخۆشخانەی یەرموک ئاگرێک کەوتەوە، ١١ مناڵی کۆرپە خنکان و سووتان و ئەمەش دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

چوار ساڵ لەمەوبەر لەهەولێر بەهۆی خراپی دەرمانێکەوە کە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە هێنرابووە هەرێم، ٣٠ هاوڵاتی ئەو شارە کوێربوون، دواتریش حکومەتی هەرێم لەبری کۆمپانیاکە قەرەبووی مادی کردنەوە.



AM:10:27:11/08/2016