لەشەرەکەی دێڵیژەی نزیک سەنگاو
دوو چەکداری داعش کوژران..ئاسایش برینداری هەیە
کاتژمێر ٩ ی ئەمشەو لەکاتێکدا لەنزیک سەنگاو مەفرەزەیەکی چەکدارانی داعش ڵە چیای ئەژداخ دێنە خوارەوە، بەلآم لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە چاودێری دەکرێن و شەڕ لە نێوان هەردوولادا روودەدات.
شایەتحالێکی گوندەکانی ئەو دەڤەرە بە سپی راگەیاند" رووداوەکە کاتژمێر ٩ ی شەو بووە لەسەر پردی نێوان تیلەکۆ و دێلێژە لە باشووری رۆژهەلاتی شارۆچکەی سەنگاو مەفەرەکە لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشدا رووبەرووی یەکتر بوونەتەوەو لە ئەنجامی شەڕێکدا یەکێک لەچەکدارەکانی داعش دەکوژرێن و یەکێکی تریان خۆی دەتەقێنێتەوە".
شایەتحاڵەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لە ئەنجامی خۆ تەقاندنەوەی ئەو خۆکوژە سێ ئاسایش بەریندار بوون.
بەپێی هەندێک زانیاری ئەمنی ئەو چەکدارانە بەمەبەستی گەیشتن بە سلێمانی و ئەنجامدانی چالاکی لە چیای هەژداخ هاتوونەتە خوارەوە.
سپی بەر لە دوو هەفتە هەوالێ بوونی ئەم چەکدارانەی بلآوکردەوە، بەلآم لەبەر داوایەکی ئاسایش بۆ ئەوەی "کارەکانیان لێ تێکنەدات" هەواڵەکەی لابرد.
PM:11:28:14/08/2016