بارزانی پەیوەندی بە بنەماڵەی رۆژنامەنوسە كوژراوەكەی دهۆكەوە دەكات
وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند نوسینگەی بارزانی پەیوەندی بە بنەماڵەی ودات حسێن، ئەو رۆژنامەنوسەی لە شاری دهۆك لە ژێر لێدان‌و ئەشكەنجەدا كوژرا، كردوە‌و دڵنیای كردونەتەوە مافەكانیان نافەوتێك‌و تاوانباران دەدۆزنەوە.
دەقی رایگەیەنراوەكە:
له‌باره‌ی كه‌یسی كوشتنی رۆژنامه‌نووس(ودات حوسێن)، نووسینگه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. په‌یوه‌ندی بە حوسێن عه‌لی كۆچەر باوكی ودات حوسێن كرد و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می سه‌رۆك بارزانی به خانه‌واده‌كه‌یان ڕاگه‌یه‌نرا و دڵنیای كردنه‌وه كە مومكین نییه تاوانێكی وا ون بێ و مافیان بفه‌وتێ و پێویستە بە زووترین كات تاوانباران بدۆزرێنەوە و سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن.
له‌پێناو دۆزینەوەی بكوژان و تاوانباراندا سه‌رۆك بارزانی دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كانی راسپاردووه به‌خیرایی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و كه‌یسه‌دا بكه‌ن و تاوانباران ده‌ستگیر بكرێن و سزای یاسایی بدرێن.
د. ئومێد سه‌باح
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
15ـی 8ـی 2016
PM:01:45:15/08/2016