عه‌تا قه‌ره‌داغی: سه‌رکرده‌کان نوخبه‌یه‌کی نه‌خۆشن
عه‌تا قه‌ره‌داغی نوسه‌ر و ڕۆشنبیر باس له‌وه ده‌کات که سه‌رکرده‌کانی هه‌رێمی کوردستان به هه‌مان ئه‌قڵییه‌تی شاخ هه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردنی شار ده‌ده‌ن و ده‌ڵێت "نوخبه‌یه‌کی نه‌خۆشی سیاسیمان هه‌یه".
له چاوپێکه‌وتنیدا که ڕاسته‌وخۆ له په‌یجی سپییه‌وه له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامدراوه، عه‌تا قه‌ره‌داغی باسی له‌وه‌کرد که پێی وایه دۆخی ئێستای کوردستان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژتر به‌م شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه و باسی له‌وه‌شکرد که ئه‌وه‌ی تا ئێستا خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان بێده‌نگه له‌م دۆخه په‌یوه‌ندی به شه‌ڕی داعشه‌وه هه‌یه و وتی "ئه‌گه‌ر شه‌ڕی داعش نه‌بووایه هاوڵاتیان قبوڵیان نه‌ده‌کرد ئه‌وه‌ی وایکردووه ئه‌و زه‌نگه لێ نه‌یات هاوشێوه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی په‌یوه‌سته به شه‌ڕی داعشه‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد که هیچ لایه‌نێک له کوردستان سازشی نه‌کردووه و جه‌ختیشی له‌وه کرده‌وه که مه‌ترسییه‌ک هه‌یه که کوردستان بۆ دوو ئیداره دابه‌ش ببێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا یه‌کێتی و گۆڕان ته‌نازولیان نه‌کردووه، عه‌تا قه‌ره‌داغی ڕایگه‌یاند "پێم وانییه ته‌نازولیان کردبێت ئه‌گه‌ر ته‌نازولیان کردبێت مه‌به‌ست لێی بردنی زیاتری سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک بووه".
ئه‌و پێی وایه که لایه‌نه‌کان نایانه‌وێت دۆخی هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر بکات و پێی وایه که ده‌بێت گه‌نجان خۆیان ڕێکبخه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی کوردستان تێبپه‌ڕێنن.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی "پێم وایه به ڕێککه‌وتنی مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا گۆڕان دروستکراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له سیاسه‌تی خراپی یه‌کێتی ناڕازی بوون له‌و کاته‌دا ئیحتیوا بکرێن".
لێره‌دا ده‌توانیت ته‌واوی چاوپێکه‌وتنه‌که ببینیت.
PM:06:02:18/08/2016