سپی وردەکاری گۆڕینی پارێزگای سلێمانی بڵاودەکاتەوە
هەڤاڵ ئەبو بەکرو سەردار قادر دەبنە پارێزگار

رۆژی ٨/٢١ هەردوو پارێزگاری سلێمانی و هەڵبجە و دەگۆڕدرێن، سپی زانیاری لەسەر چۆنێتی ئەو گۆڕانکاریە بڵاودەکاتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، سەرەتای رۆژی ٨/٢١ دەبێت پارێزگاری ئێستای سلێمانی، د. ئاسۆ فەرەیدون دەستلەکاربکێشێتەوەو سەردار قادر کە ئێستا جێگری سەرۆکی پارێزگارە بە وەکالەت لە جێگای خۆی ئەو پۆستە بەڕێوەبەرێ.

بەپێی ئەو زانیارییانە، لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر دەستەلەکاردەکێشێتەوە، لە قۆناغی دووەمدا دوای دەستلەکارکێشانەوەی ناوبراو و قبوڵکردنی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاوە، پاشان هەڤاڵ ئەبوبەکر خۆی هەڵدەبژێرێت بۆ پۆستی پارێزگای سلێمانی و پرۆسەی دەنگدان دەستپێدەکات.

ئەگەر د. هەڤاڵ هەڵبژێردرا، وەک سپی زانیوویەتی ناوبراو تا پرسی سەرۆکی هەرێم یەکلایی دەبێتەوەو " دەبێت بە شەرعی" لەو پۆستەدا کار ناکات و پۆستەکە لەلایەن سەردار قادر بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێت.
 



AM:12:36:20/08/2016