١٤هەمین کتێبی نوێی کامەران سوبحان بڵاوکرایەوە

‌کاتی مەراسیمی دەرچوونی کتێبە نوێکە
"ساتێک پێش بیرچوونەوە"، نوێترین کتێبی (کامەران سوبحان)ە. لەم ڕۆژانەدا لە مەراسیمێکدا بە ئیمزای نووسەر کتێبەکەی بڵاوکرایەوە.

 سەبارەت بە ناوەڕۆکی کتێبەکەی، کامەران سوبحان بۆ سپی میدیا وتی "ئەم کتێبە خوێندنەوەو پۆرترێتی دەیان نووسەر و هونەرمەندی کوردە کە، کە ڕۆڵی کاریگەرییان لە کولتوریی کوردیدا هەبووە، لەوانە (مەولانا خالیدی نەقشبەندی، ئەلادین سەجادی، شێخ محەمەدی خاڵ، سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی، عەبدولڕەحیم هەکاری، ئەمین زەکی بەگ، عەبدولخالق مەعروف، پیرەمێرد، ئەحمەد موختار جاف و چەندین کەسایەتی تر).

 سەبارەت بە بەرهەمی تری دوای ئەم کتێبەی، ئەو نووسەرە وتی لە ئایندەیەکی نزیکدا کتێبێکم بەناوی(نامەکانی شێرکۆ بێکەس) لە ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە بڵاو دەبێتەوە. کە نامەکانی شێرکۆ بێکەس لە ساڵی ١٩٦٧ بۆ پێش مردنی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی ئەدەبی و سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردی ناردووەو لە کتێبێکدا بە چەند بەرگێک بڵاو دەبێتەوە.



PM:08:08:20/08/2016