بارزانی سەردانی ئێران دەکات

بارزانی رایدەگەیەنێت داوەتنامەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێگەیشتووەو سەردانی ئێران دەکات.

لە روونکردنەوەیەکدا نووسینگەی بارزانی ئاماژە بۆ ئەوە کراوە ماوەیەكە لە میدیاكاندا لێدوان و لێكدانەوەی جۆراوجۆر لەبارەی سەردانی بارزانی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دەخرێتەڕوو، بۆ بەرچاوڕوونیی زیاتری ڕای گشتیی ڕای بارزانی بانگهێشتنامەی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەدەست گەییشتووە و بەڕێزیشیان بانگهێشتەكەی قبووڵ كردووە".

لەو روونکردنەوەیەدا گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئاشکرای دەکات کە تەنها دیاریکردنێکی کاتێکی گونجاو ماوە بۆ ئەنجامدانی ئەو سەردانە. 



PM:01:19:22/08/2016