نەشتەرگەرییەک بۆ بارزانی ئەنجام دەدرێت

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پاش سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ وڵاتی تورکیا کە بڕیارە سبەینێ ئەنجام بدرێت، سەردانی وڵاتانی ئەوروپا دەکات و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە سپی ڕاگەیاند مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پاش ئەو سەردانەی بۆ تورکیا، دەچێتە یەکێک لە وڵاتە ئەوروپییەکان و بڕیارە لەوێ نەشتەرگەری چاوی بۆ ئەنجام بدرێت.

سەرچاوەکە وتیشی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە پێش سەردانەکەی مەسعود بارزانی دەبێت بۆ ئێران و وتیشی ماوەیەکە بەدەست ئازاری چاویەوە دەناڵێنێت بۆبیە پزیشکە تایبەتەکانی لە هەرێم ئامۆژگارییان کردووە کە بچێت نەشتەرگەری بۆ چاوی ئەنجام بدات.

مەسعود مستەفا شێخ محەمەد شێخ عەبدولسەلام شێخ عەبدوڵڵا شێخ تاجەدین 16-8-1946 لە مەهاباد لە دایک بووە لە ئێستادا تەمەنی ٧٠ ساڵە، بە گوێرەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم بارزانی شارەزایی تەواوی لە زمانی كوردی و عەرەبی و فارسیدا هەیە، هەروەها شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی هەیە و قسەی پێدەكات.



PM:08:18:22/08/2016