ڤێدیۆ.. مەحمود سەنگاوی بێ ئەوەی دەستنیشانی بکات کێیە دەڵێت: ٢٨ ملیار دۆلار براوەتە دەرەوە

لە مەراسیمی کردنەوەی بارەگای پێشمەرگە دێرینەکان لە هەڵەبجە مەحمود سەنگاوی ئاشکرای کرد کە ٢٨ ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەی هەرێم، بەبێ ئەوەی ئەو کەس و لایەنە دیاری بکات کە بردوویەتە دەرەوە.

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەو مەراسیمەدا کۆمەڵێک بەڵگە بەرزدەکاتەوەو دەڵێت" ئەمانە هەموو بەڵگەکانە کە ٢٨ ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەی هەرێم".

هەروەها وتیشی" چوار بانک گەورە لە هەرێم هەیە، پارەی تێدەچیت، هەر چواری هی پارتین ".

ئەو دەلێت " ئەگەر وەک یەکێتی شەریکنین لەگەڵیان فەرموو با بکشێینەوە".

سەنگاوی لەمیانەی ئەو قسەکردنەدا ئاشکرای نەکرد ئایا ئەوەی پارتی و کەسانی پارتین ئەو پارەیەیان بردووە، یان یەکێتی و کەسانی یەکێتین و هەر بە بەرزکردنەوەکەی بەڵگەنامەکان کۆتایی بە قسەکردن لەسەر پرسی گەندەڵی هێنا.





PM:07:58:23/08/2016