میدیای گۆڕان
بڵاویکردەوە، کە هەڤاڵ ئەبوبەکر سبەینێ دەبێتە پارێزگار و ئه‌كره‌م شه‌ریف، لە پشکی یەکێتی نیشتمانی
کوردستان كاندیدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ئه‌نوه‌ر تاهیر لە پشکی
بزوتنەوەی گۆڕان، كاندیدی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
بە گوێرەی هەواڵێکی
تۆڕی میدیایی گۆڕان سبەینێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا ئه‌كره‌م
شه‌ریف، لە پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان كاندیدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
سلێمانی و ئه‌نوه‌ر تاهیر لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان، كاندیدی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای سلێمانی-ن و بڕیاره له كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێدا متمانه‌یان پێ بدرێت.
ئه‌نوه‌ر
تاهیر، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی،ڕایگەیاندووە
وەک بڕیاری لێدراوە سبه‌ینێ پێنج شەممە ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆدەبێته‌وه
و ده‌نگ به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاسۆ فه‌ره‌یدون، پارێزگاری سلێمانی دەدرێت
و هه‌ڵبژاردن بۆ پارێزگار و سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکە ئەنجام دەدرێت
هەروەها
وتوشیەتی "ئه‌مڕۆ فراكسیۆنی گۆڕان و یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆبونه‌ته‌وه
و لێكتێگه‌یشتنی ته‌واو هه‌یه و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ئه‌نجومه‌نیش كۆكن له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی متمانه به دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پارێزگاری
نوێی سلێمانی ده‌ستبه‌كاربێت و گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كانی تریش بكرێن".
به‌پێی
زانیارییه‌كانی (تۆڕی میدیای گۆڕان) هه‌ریه‌ك له ئه‌كره‌م شه‌ریف، لە پشکی یەکێتی
نیشتمانی کوردستان كاندیدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ئه‌نوه‌ر تاهیر
لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان، كاندیدی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی-ن
و بڕیاره له كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێدا متمانه‌یان پێ بدرێت.