وتەبێژی حکومەتی هەرێم وەڵامی مەحمود سەنگاوی دەداتەوەو دەڵێن" هه‌ندێ زانیاریی هه‌ڵه‌یه، كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه به به‌ڕێزیان دراوه. ئه‌و كه‌سانه دیارن و بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی، به‌رده‌وام به‌ئه‌نقه‌ست ده‌یانه‌وێ یاری به سۆز و هه‌ستی خه‌ڵك بكه‌ن و پشێوی بنێنه‌وه".
مەحمود سەنگاوی چەند رۆژێک لەمەوبەر رایگەیاند" ٢٨ ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەی هەرێم، لە کوردستاندا چوار بانک پارەی تێدێت کە هەر چواریان بانکی پارتین".
ئەمرۆش بە فەرمی وەتبێژی حکومەت ئەم وەڵامەی سەنگاوی دایەوە:
1- لێدوانه‌كانی به‌ڕێز سه‌نگاوی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ندێ زانیاریی هه‌ڵه‌یه، كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه به به‌ڕێزیان دراوه. ئه‌و كه‌سانه دیارن و بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی، به‌رده‌وام به‌ئه‌نقه‌ست ده‌یانه‌وێ یاری به سۆز و هه‌ستی خه‌ڵك بكه‌ن و پشێوی بنێنه‌وه.
2- به‌ڕێزیان له پێگه و پله‌یه‌كی به‌رپرسیاری و له ئه‌ركێكی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تیدایه، هه‌میشه ده‌توانێت داوای هه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له حكوومه‌ت بكات و حكوومه‌تیش به‌ڕێزه‌وه وه‌ڵام و ڕوونكردنه‌وه‌ی شه‌فافی بداتێ.
3- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له كه‌ناڵه كارگێڕی و یاساییه‌كانه‌وه داهات و خه‌رجییه‌كانی خۆی بۆ لایه‌ن و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان خستووه‌ته ڕوو، ئه‌و زانیاریه‌ی به به‌ڕێزیان دراوه گوایه 28 ملیار دۆلار له هه‌رێمی كوردستان براوه‌ته ده‌ره‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دووره.
4- به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان 12 هه‌زار كه‌سی بۆ لایه‌نێك دانه‌مه‌زراندووه. له سه‌ره‌تای 2015ه‌وه نزیكه‌ی 8000 فه‌رمانبه‌ر به‌پێی پێداویستییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان له هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراون و زیاتر له چوار هه‌زار مامۆستاش بۆ ناوچه‌كانی گه‌رمیان، سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك گرێبه‌ستیان بۆ كراوه. هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش بیه‌وێت، به ئاسانی ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی ده‌ستده‌كه‌وێت.
5- دابه‌شكردنی چه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی پێشمه‌گه‌وه به‌پێی پێداویستیی به‌ره‌كانی شه‌ڕ ئه‌نجام ده‌درێت و وڵاتانی دۆستیش كه هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن ئاگاداری پرۆسه‌كه‌ن و هیچ جیاكارییه‌ك له دابه‌شكردنی چه‌ك و هاوكارییه‌كاندا ناكرێت.
6- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی خه‌مخۆریی خۆی بۆ دابینكردنی ژیان و بژێوی پێشمه‌رگه و هه‌موو چین و توێژه‌كانی دیكه ده‌كاته‌وه و دڵنیایه ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ش به سه‌ركه‌وتوویی تێده‌په‌ڕێنێت كه له ئه‌نجامی بڕینی بودجه و شه‌ڕی داعش و چه‌ندین هۆكاری دیكه‌وه، ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه.
7- دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ر كاتێك به‌ڕێزیان له‌مباره‌یه‌وه داوای هه‌ر زانیارییه‌ك له حكوومه‌ت بكات، به خۆشحاڵییه‌وه به‌پیرییه‌وه ده‌چین و هه‌موو زانیارییه‌كانی ده‌خرێته به‌رده‌ست.