کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانی بەردەوامە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانی بەخشینی ئاسۆ فەرەیدونی پەسەند کرد بە ٢٣ دەنگ، هەروەها بەکۆی ٢٣ دەنگ بەخشینی هەڤاڵ ئەبوبەکری لە سەرۆکی ئەنجومەن پەسەند کرد.

ئەکرەم شەریف جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کە هەتا ئەمشەو وەک کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەن دەستنیشانکرابوو، لەلایەن یەکێتیەوە گۆڕدرا بە ئازاد محەمەد ئەمین و ئەمەش بووە جێگای ناڕەزایی ئەکرەم شەریف و ئەندامێکی تری ئەنجومەن کۆبوونەوەکەیان جێهێشت. ئازاد محەمەد ئەمینیش بە ٢٣ دەنگ هەڵبژێردرا بە سەرۆکی ئەنجومەن.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەنوەر تاهیر لە لیستی گۆڕان بە ٢٤ دەنگ هەڵبژێردرا جێگری پارێزگاری سلێمانی.

هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا هەڤاڵ ئەبوبەکر هەڵبژێردرا بە پارێزگاری سلێمانی.

AM:10:50:25/08/2016