پارتی: بەهیچ شێوەیەك بارزانی پیرۆزبایی لە هەڤاڵ ئەبوبەكر نەكردوە

ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە وەڵامی هەڤاڵ ئەبوبەكر دەدەنەوە كە وتبووی "بەر لە گەشت کردنی بۆ دەرەوەی ووڵات مەسعود بارزانی پیرۆزبایی بەپارێزگاربوونی لەڕێگەی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پێ گەیاندبووم".

ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە ڕونكردنەوەی لەسەر ئەو بابەتە داوەو ڕایگەیاندووە: "سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هیچ جۆرە پیرۆزباییەکی بە (هەڤاڵ ئەبوبەکر) نەگەیاندووە و مەسعود بارزانی بەهیچ شێوەیەک لەڕێگەی هیچ شوێن و کەسێکەوە پیرۆزبایی بەپارێزگار بوونی لە ناوبراو نەکردوە،پێمان سەیرە هەواڵێکی لەو جۆرە لە میدیاوە بڵاو دەکاتەوە.

 

دەقی ڕونكردنەوەكە:

ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە:

ئەمڕۆ دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر لەڕێگەی کەناڵێكی ڕاگەیاندنەوە،ڕایگەیاندووە بەر لە گەشت کردنی بۆ دەرەوەی ووڵات مەسعود بارزانی پیرۆزبایی بەپارێزگار بوونی لەڕێگەی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پێ گەیاندبووم،

لێرەوە ڕایدەگەیەنین"سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هیچ جۆرە پیرۆزباییەکی بە (هەڤاڵ ئەبوبەکر) نەگەیاندووە".

هەروەها مەسعود بارزانی بەهیچ شێوەیەک لەڕێگەی هیچ شوێن و کەسێکەوە پیرۆزبایی بەپارێزگار بوونی لە ناوبراو نەکردوە،پێمان سەیرە هەواڵێکی لەو جۆرە لە میدیاوە بڵاو دەکاتەوە.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە



PM:05:43:27/08/2016