وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا: شەڕی هێزە کوردیەکان و تورکیا نیگەرانی کردووین

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لەسەر شەڕی نێوان سووپای تورکیاو هیزە کوردیەکان هاتە دەنگ و نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت.

پەنتاگۆن جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەوان لایەن نەبوون لەو شەڕەداو هەماهەنگیش لەگەڵ ئەواندا نەکراوە.

وەزارەتی بەرگری دەڵێن" ئێمە بەشدارنین لە شەڕی جەرابلس".

ئەمە یەکەم لێدوانی فەرمی وەزارەتی بەرگریییە، دوای لێدوانەکەی جۆ بادینی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کە لە تورکیا" باس هەماهەنگی خۆیانی کرد لەگەڵ هیزە هێرشبەرەکەی تورکیادا بۆ سەر شاری جەرابلس".



PM:12:48:29/08/2016