وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند به‌ر له جه‌ژن
ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ک مووچه، که ده‌رماڵه‌ی هه‌ستیاری و ئێشگرییه به‌سه‌ر کارمه‌ندانی
ته‌ندروستی دابه‌شده‌کرێت.
د. ڕێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی
ھەرێمی کوردستان له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا
ڕایگه‌یاند"بڕیارە دوای دابەشکردنی موچەی ھەر مانگێک دەرماڵەی ھەستیاری و ئێشگر
بۆ بەشێک لەکارمەندو پزیشکانی تەندروستی خەرج بکرێت".
ئاشکراشی کردووه که ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌ر له
جه‌ژنی قوربان دابه‌شده‌کرێت و ڕایگه‌یاندووه "وەزارەتی دارایی ئاگاداریانکردوینەتەوە
کەلیستی ناوی کارمەندو پزیشکی ئێشگر ڕەوانەی گەنجینەکان بکەین، بۆئەوەی دەرماڵەکە دوای
دابەشکردنی موچە بۆیان خەرج بکەن".
وه‌زیری ته‌ندروستی ڕاشیگه‌یاندووه "خەرجکردنی
دەرماڵەکە بەشێوەیەک دەبێت کەبۆ پزیشکی موقیم و موقیم ئەقدەم بۆ ھەر مانگێک بڕی ٧٠ ھەزار دینارە، بۆ پزیشکی پسپۆڕ
١٢٠ ھەزار، بۆ کارمەندی تەندروستی ٣٢ ھەزار دینار، پزیشکی پلەبەند ٥٠ ھەزارو بۆ کارمەندی
کارگێڕیش ٣٠ ھەزار دینار خەرج دەکرێت".