بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ئاشکرایکرد که
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ده‌ستبه‌دابه‌شکردنی پارەی چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خولی
دووەم، هەروەها پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانیش مامۆستایان ئاگاداردەکاتەوە، سبەینێ سەردانیان
بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکە.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی له
ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا داوا لە بەڕێوەبەرو مامۆستایانى چاو‌دێر لە هۆڵى تاقیکردنەوە گشتییەکانى
(خولى دووەم) کراوە کە ڕۆژى چوار شەممە بەروارى 31/8 کاتژمێری 10 ی سەرلەبەیانی سەردانى
بەشى ژمێریاریى دیوانى پەروەردە بکەن، بەمەبەستى وەرگرتنى پارەى چاودێرى هۆڵى تاقیکردنەوەکانى
خولى دووەم.
ئەوەش لەکاتێکدایە تائیستا پارەی چاودێری به‌شێک
له هۆڵه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌کان دابه‌شنه‌کراوه و پێشتریش به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی
ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاندبوو که تا مانگی ته‌مووز دابه‌شده‌کرێت.