هونەرمەندێکی بەناوبانگی کورد کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو هونەرمەند یەحیا مەرجان لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئاوازدانەر، هەڵکەوت زاهیر نوسیویەتی کە پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی هونەرمەند یەحیا مەرجان دەکات و هیواش دەخوازێت ئەو هونەرمەندە شوێنی بەهەشت بێت

یەحیا مەرجان، لە ساڵی 1936 لە هەولێر لە دایکبووە، وەک شێوەکار، شانۆکار، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژ چالاکیی هەبووە و دەرچووی بەشی شێوەکاریی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدایە.

مەرجان، ئەندامی دامەزرێنەری چەندین تیپ و ناوەندی هونەری بووە، لەوانە، تیپی دەرسیم، تیپی هونەریی هەولێر و سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، هەروەها سەرۆکی دەستی دامەزرێنەری تیپی یەکێتی مامۆستاین بووە و بۆ ماوەی چەند ساڵێک سەرۆکی هونەر و وێژەی کوردی بووە لە هەولێر.

بە گوێرەی زانیارییەکانیش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەو هونەرمەندە لە شاری هەولێر بەخاک سپێردرا.




AM:09:41:31/08/2016