به‌شی
پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومەلەرزەزانی هه‌رێم ڕایگەیاند
لە سبەینێوە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزێت و نزمە
پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی هندی کۆتایی دێت.
لەو
ڕاگەیەندراوەدا کە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمدا بڵاوکراوەتەوە هاتووە
" ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ مانگه، هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری (نزمه پاڵه‌په‌ستۆی
وه‌رزیی گه‌رمی هندی) دایه، وه كاریگه‌ری ئه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه له‌سه‌ره‌تای
مانگی شه‌ش له وه‌رزی هاوین ده‌رده‌كه‌وێت له سه‌رناوچه‌كه‌مان و نیمچه دورگه‌ری
عه‌ره‌بی."
هەر لە
ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە سبەی پێنجشەممە 1-9-2016 نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی
گه‌رما له زۆربه‌ی ناوچه‌كان به 4-5 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و كاریگه‌ری ئه‌و
بارسته گه‌رمه‌ی رووی له ناوچه‌كه‌مان كردبوو كۆتایی پێدێت و هه‌رێمی كوردستان
كاریگه‌ر ده‌بێت به به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی لاوازی ده‌ریای ناوه‌راست
هەر لەو
ڕاگەیەندراوەدا هاتووە "به‌م شێوه‌یه بارسته هه‌وایه‌كی فێنك روو له ناوچه‌كه‌مان
ده‌كات و پله‌كانی گه‌رما روو له نزم بوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واو ده‌كه‌ن و كۆتایی به
شه‌پۆڵی گه‌رما دێت، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما
به‌رده‌وامی ده‌بێت له زۆبه‌ی وێستگه‌كانی هه‌رێم له ژێر 40 پله‌ی سیلیزیدا ده‌بێت".