ساڵح موسلیم: پارتی به میزاج سنووری ڕۆژئاوا دهكاتهوه
هاوسهرۆكی پارتی یهكێتی دیموكراتی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی ئەوروپا وتارێكی پێشكەشكرد و وتی "دەروازەی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ هەرێم بە میزاجی پارتی دەکرێتەوە".
ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پەیەدە داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کرد، هاوکارییان بکەن و دەروازەکانیان بەڕودا بکەنەوە.
باسی لەوەشکرد، توركیا دەیەوێت ئەو سیستمە بڕوخێنێت كە لە رۆژئاوای كوردستان دایانمەزراندووە.
هاوسهرۆكی پهیهده ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ئەوان دژی داعش دەجەنگن و ئەگەر لە داهاتوودا سوپای سوریاش هێرشبكاتە سەریان بەرگری لە خۆیان دەكەن.
PM:02:24:01/09/2016