بەرهەمێكی بەختیار عەلی وەك باشترین رۆمانی ئەم وەرزە دەستنیشانكرا

رۆژمانی "دواهەمین هەنار دنیا" بەرهەمی نوسەری ناوداری كورد لە لیستی "لیت پرۆم" لەناو دەیان بەرهەمی ئەمەریكای لاتین‌و ئاسیا‌و ئەفریقا وەك باشترین رۆمانی ئەم ورزە‌و لەپلەی یەكەم هەڵبژێردرا.

رۆژی «1 .9. 2016» لیستی «لیت پرۆم» بە فەرمی بڵاوکرایەوە. ئەم لیستە بە وەرزی و هەموو سێ مانگ جارێک 7 باشترین ڕۆمانی وەرگێڕدراو لە «ئەمریکای لاتین و ئاسیا و ئەفریقا» وە هەڵدەبژێرێت. بۆ وەرزی پاییزی ئەمساڵ هەیئەتی داوەریی «دواهەمین هەناری دونیا» یان وەک باشترین ڕۆمانی ئەم وەرزە و لە پلەی یەکدا هەڵبژارد.

لێرەدا لیستەکە بەوجۆرەی لیژنەی داوەری ئەمڕۆ بڵاویانکردۆتەوە دەخەینە بەر دەستتان.
لە لیستی ئەم وەرزەدا چەندین ناوی جیهانی و ناسراو هەن کە لە خوار «دواهەمین هەنار» وە وەستاون. خانمی «هان کانگ» گەورە نوسەری کۆریای باشوور، کە ڕۆمانەکەی بە ناوی «خاتوونی فیگیتارییە» ، ئەمساڵ بە هەمان ڕۆمان خەڵاتی بوکەری ئینگلیزیی بردەوە، کەچی بە رای داوەران و لەم لیستەدا دوو پلە لە خوار دواهەمین هەنارەوە وەستاوە، هەروەها نوسەری جیهانی «لیۆناردۆ پادۆرا» کە هەڵگری خەڵاتی «ئەستۆریا» یە پلەی پێنجی هەیە. سەرۆکی لیژنەکە نوسەری ناسراوی جیهانی «ئیلیا ترۆیانۆف» ـە، کە خۆی یەکێکە لە هەرە بە ناوبانگترین نوسەرەکانی ئێستای ئەڵمان و دونیا و خاوەنی ڕۆمانی ناوداری «کۆکەرەوەی دونیاکان»ـە، کە ماوەیەک لە پڕفرۆشترین کتێبەکانی دونیا بوو.

ڕۆمانی «دواهەمین هەناری دونیا»ی بەختیار عەلی لە مایسی ئەمساڵدا بە وەرگێڕانێکی نایابی «خانمی ئوتە کانتێرا لانگ ـ ڕاوێژ سەلیم» لە بنکەی یونیۆنی سویسرییەوە کەوتە بەردەستی خوێنەران، ئێستا ئەم ڕۆمانە و لە ماوەیەکی کورتدا چاپی سێهەمی لە بازاڕەکاندایە. شایەنی بیرخستنەوەیە کە دوو مانگ لە مەوبەر، ئەم ڕۆمانە لە ڕیزی دە باشترین ڕۆمانی مانگی حەوت و هەشتدا بوو کە بە لیستی «باشترینی ڕەخنەگران» یان لیستی «ئێس فی ئێڕ» ناسراوە ... بۆ یادخستنەوە جارێکی تر لێرەدا لیستی رەسمی ڕەخنەگرانیش بە فۆرماتی پدف بڵاودەکەینەوە.

https://attachment.fbsbx.com/messaging_attachment.php…
ئەمەش لیستی «باشترینی ڕەخنەگران ـ SWR
https://attachment.fbsbx.com/messaging_attachment.ph
Chat Conversation End



PM:04:13:06/09/2016