سەرۆکی سێ زانکۆی ناوچەکانی سلێمانی‌و هەڵبجە دەگۆڕدرێن

سەرۆکی هەرسێ زانکۆی سلێمانی و هەڵەبجەو راپەڕین دەگۆڕدرێن و لە رێگای کێبەركێوە لەماوەیەکی کەمدا کەسانی تر لە شوێنیان دادەنرێن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی خوێندنی بالآ بە سپی راگەیاند" بەهۆی تەواوبوونی ماوەی یاسایی پرۆفیسۆر سەلاحەدین سەعید سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، پرۆفیسۆر محەمەد عەلی سەرۆکی زانکۆی راپەڕین، د. خەسرەو عەبدولآ سەرۆکی زانکۆی هەڵبجەوە، ئەو سێ سەرۆکە دەگۆڕدرێن و لەشوێنیان لەرێگای سیڤی و چاوپێکەوتنەوە کەسانی تر دادەنرێن".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەی ئاشکرا کرد کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیش رەزامەنی لەسەر ئەو پرسە پێشانداوەو وەزیری خوێندنی بالآش د. یوسف گۆران داوای نەکردووە کە بۆ هیچ یەکێک لەم سێ سەرۆکە ماوەکەی درێژبکرێتەوە، وا بڕیاریشە سبەی گۆڕانکارییەکەی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئەنجامبدرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانە تا پرسی کێبەرکێ بە پێی سیڤی و چاوپێکەوتن و مەرجی ئەو پۆستانە یەکلایی دەبێتەوە کە ماوەی مانگێک دەخایەنێت، یاریدەدەری سەرۆکی هەر سێ زانکۆکە بۆ کاروباری بەرێوەبەرایەتی کارەکانی سەرۆکی زانکۆ بەڕێوە دەبات.



PM:08:57:06/09/2016