رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا رایگەیاند" تەنها سه‌رۆكایه‌تیه‌ك له‌ده‌ستی پارتیدا نه‌بێت په‌رله‌مانه، ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌شمان لێبه‌سننه‌وه".
نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌ریتانیا" خاوه‌نی ئیراده‌ن و له كه‌سی قبوڵ ناكه‌ن ئیراده‌یان زه‌وت بكات، مه‌رجی گۆڕانیش بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ ئاشكرا ده‌كات".
نه‌وشیروان مسته‌فا، رایگه‌یاند "هه‌لومه‌رجی ئێستا له هه‌موو ساڵه‌كانی پێشوتر، خراپتره‌و قه‌یرانی دارایی و قه‌یرانی شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی داعش و قه‌یرانی سیاسی، كه كاریگه‌ریی زیاتریان هه‌یه و به‌رۆكی كوردستانیان گرتوه، به جۆرێكه خه‌ریكه ته‌ونی كۆمه‌ڵایه‌تی تێك ده‌دات".
سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سیاسی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، وتی: كێشه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان له‌وێوه ده‌ستیپێكرد كه حزبه‌كانی په‌رله‌مان، به پرۆژه یاسا ده‌ستیان بۆ مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم برد.
نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌دیداره‌كه‌ی‌دا له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی كوردی، جه‌ختیكرده‌وه ئه‌وان نایانه‌وێت حزبێك له كوردستاندا به زۆر بیه‌وێت بڕیارێكیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، ئه‌وان خاوه‌ن ئیراده‌ن و له‌كه‌سی قبوڵ ناكه‌ن ئیراده‌یان زه‌وت بكرێت.
له‌به‌شێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێكخه‌ری گشتی گۆڕان، قسه‌ی له‌سه‌ر به‌شداری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد له حكومه‌ت‌و وتی "ئه‌و كاته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به دروشمی به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات چوه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌و كاته هه‌رێم كوردستان جگه له داهاتی ناوخۆ ساڵانه 12 ملیار دۆلاری له به‌غداوه بۆ ده‌هات، به‌ڵام له‌م كابینه نوێیه‌دا كه ئێمه به‌شداریمان تێدا كرد، به ناوی سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی ئابوریه‌وه، ئه‌و بودجه‌یان بڕی".
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای هه‌رێم و په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كان، نه‌وشیروان مسته‌فا، زیاتر دواو وتی: ته‌نها سه‌رۆكایه‌تیه‌ك له‌ده‌ستی پارتیدا نه‌بێت په‌رله‌مانه، ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌شمان لێبه‌سننه‌وه.
رێكخه‌ری گشتی باسیشی له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان كرد‌و وتی "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به هه‌موو لایه‌كی ڕاگه‌یاندوه، ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی پارتی، سه‌ره‌تایه بۆ هه‌ر گفتوكردنێك‌و ناكرێت ئه‌وان به زۆر بڕیارێك بسه‌پێنن و به خۆشی خۆمان قبوڵی بكه‌ین".