تورکیا دەیەوێت لە شوێنێکی زۆر هەستیار بۆ کورد
هەمان سیناریۆی جەرابلوس تاقی بکاتەوە

تورکیا دەیەوێت هەمان سیناریۆی کۆنترۆڵكردنی شاری جەرابلس ئەمجارە لەشاری باب دووبارە بکاتەوە کە هەموو چاوی کوردانی رۆژئاوا لەسەر ئەو شارەیە بۆ ئەوەی ئازادی بکات و، هەردوو شاری عفرین و کوبانێ پێکەوە ببەستێتەوە. 

رۆژنامەی " رای الیوم " ی لوبنانی لە میانەی راپۆرتێکیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلانی رۆژانی داهاتووی تورکیا دووبارەکردنەوەی سیناریۆی کۆنترۆڵکردنی جەرابولسە، ئەمجارە لە شاری باب و، چەند رۆژێکە چەکدارەکانی داعش چەکە قورسەکان و زیندانییەکانیان لەو شارە دەگوازنەوە بۆ " الخسفە " لە باکوری رۆژهەلآتی شاری باب، بۆ ئەوەی هێزەکانی بەناو سووریای ئازاد جێگایان بگرنەوە.

ئەو رۆژنامەیە ئەوە ئاشکرا دەکات کە دەرهێنەرو سیناریۆنووسی کۆنترۆڵکردنی شاری باب تورکیایەو هەمان سیناریۆی جەرابولس دووبارە دەبێتەوە.

رۆژنامەکە باس لەوە دەکات کە پێشتریش ئەو هێزانە سەر بە سووریای ئازاد بوون، لەشەورۆژێکدا گۆڕدران بە بەرەی نوسراو، ئێستا ناوی خۆیان گۆڕیووە بۆ ئەحرار شام.

شاری باب یەکێکە لەو شارانەی کە زۆرێک لە گوندەکانی چواردەوری گوندی کوردین و یەپەگە زۆر چاوی لەسەر بوو کە بەکۆمەکی هێزە هاوپەیمانەکان دوای ئازادکردنی شاری مینبەج، ئەو شارە ئازاد بکەن و هەموو کانتۆنەکانی رۆژئاوا لەیەکبدەن، بەلآم ئەم سیناریۆ نوێیەی تورکیا مەترسیییە لەسەر ستراتیژی کوردانی رۆژئاوا. 


AM:10:50:10/09/2016