بەپەلە.. فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی قەندیل دەكەن

‌تایبەت بەسپی، شوێنی بۆردومانەکە
كەمێك پێش ئێستا فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بە بیانوی بوونی گەریلاكانی پەكەكە، دەستیان بە بۆرومانكردنی گوندەكانی بناری قەندیل كردوە.

بەپێی زانیارییەكانی سپی لەكاتژمێر 2ی پاشنیوەرۆ ئەمرۆ یەكشەممە، فرۆكە جەنگییەكانی توركیا دەستیانكردوە بە بۆردومانی ناوچەكانی دەوری گوندی زارگەلی‌و چیای کونەکۆتر لە نزیک گوندی ئێنزێ.

تا ئێستا زیانەكانی نەزانراوە‌و بۆردومانەكەش تا گەیشتنی ئەم هەواڵە بەردەوامە.

بۆردومانی گوندەکانی بناری قەندیل لە کاتێکدایە کە ئەمرۆ حکومەتی تورکیا رێگەی بە بنەماڵەی ئۆجەلان داوە پاش نزیکەی ٢ ساڵ سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی بکەن.


PM:02:12:11/09/2016