ئۆجەلان پەیامێک بڵاودەکاتەوە

عەبدوڵا ئۆجەلانی سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەمڕۆ لەڕێگەی محەمەدی برایەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە.

ئاژانسی ڕۆژ نیوز بڵاویکردەوە بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر دوو لە شاری ئامەد، محەمەد ئۆجەلان، لە بارەگای دەبەپە پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلانی سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بخوێنێتەوە.

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، حکوومەتی تورکیا بڕیاریدا لە ڕۆژی جەژندا خانەوادەی سەرۆکی پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان دەتوانن سەردانی ناوبراو بکەن لە ئیمراڵی و دوێنی محەمەدی برای سەردانی کرد.


عەبدوڵا ئۆجەلان لە ٤ى نیسانى ١٩٤٨ لە دایکبووە. لە زانکۆى ئەنقەرە زانستى سیاسەتى خوێندووە. لە ساڵى ١٩٧٨ پەکەکەى دامەزراندووە. لە ساڵى ١٩٨٤ شەڕى چەکداریى لە دژى حکومەتى تورکیا دەستپێکردووە. لە ساڵى ١٩٩٩ لە وڵاتى کینیا فڕیندرا بۆ تورکیا. ماوەى ١٧ ساڵە لە زیندانى ئیمراڵیدایە



PM:01:45:12/09/2016