ماریا هەورامی: لەم کاتەدا ئافرەت دەبێت بە شەیتان

ماریا هەورامی خانمە گۆرانیبێژی کورد لە پۆستێکی نوییدا دەڵێت کاتێک ئافرەت دەبێت بە شەیتان کە ئازاری ڕۆحی بدرێت و دڵی بشکێنرێت.
ماریا هەورامی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ماریا هەورامی وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە زۆر جیاواز دەرکەوتووە بەشێک لە هەودارانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە زۆر گۆڕاوە.

هاوکات ماریا هەورامی نوسیویەتی "ئەڵێن ئافرەت شەیتانە!من وەکو کچێك ئەڵێم کاتێك ئەبێت بەشەیتان.کە ئازاری ڕۆحی بدرێت!! دڵی بشکێنرێت !!خیانەتی لێ بکرێت!! درۆی لەگەڵابکرێت!! یاری بە هەستەکانی بکرێت!! ئەمانەو زۆر شتی تر وا لە دڵی ئافرەت ئەکات بەو شێوە ناسکیەی خۆی نەمێنێتەوە..... من بەو شێوەیە ئافرەت نابینم... .! !ئافرەت نمونەی جوانیە. "ئافرەت دایکە

ماریا كەمال مستەفا، ناوە هونەرییەكەی ماریا هەورامییە، دایك و باوكی لە هەورامان لەدایك بوون، بەڵام خۆی لە گەڕەكی ریعایەی شاری سلێمانی لەدایك بووە. ماریا دەرچووی بەشی میوزیكی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانییە و لە ساڵی 2009 بەدواوە دەستی بە گوتنی گۆرانی كردووە.

هەروەها ماریا سەبارەت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری ڕایگەیاندبوو "جوانكاریم نەكردووە، قەتیش حەزم لێی نەبووە، بەنیازیش نیم جوانكاری بكەم، چونكە هەست دەكەم ئەوكات دەبمە كەسێكی دەستكرد".



PM:02:37:12/09/2016