کۆمەڵ وەڵامی ڕاوێژکارەکەی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە

محەمەد حەکیم، کارگێڕی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی ڕەتی دەکاتەوە کە ئەوان وەک یەکێک لە پێنج لایەنەکە بڕیاریان لە بەسەربەخۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان دابێت.

لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، محەمەد حەکیم، وەڵامی قسەکانی دڵشاد شەهاب ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە کە ڕایگەیاند پێنج لایەنەکە لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران بڕیان دا نەوت بە سەربەخۆ بفرۆشرێ.

محەمەد حەکیم نوسیویەتی "بۆ مێژوو دەڵێم. ئەو کۆبوونەوەیە کە کاک دڵشاد شەهاب ئەڵێ پێنج لایەنەکە لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریان دا نەوت سەربەخۆ بفرۆشرێ وانییە و من بەشداربووم لەو کۆبوونەوەیە، دواجار وتمان ئێوە بڕیارتان داوە و ئاگدارمان دەکەن یان پرسمان پێ دەکەن وتیان بڕیامان داوە".



AM:10:49:18/09/2016