پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا بۆ سپی میدیا وردەكاریی سەرنەگرتنی دیداری وەفدی ئەمەریكی لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی بڵاودەكاتەوە.
لە رونكردنەوەكەدا كە ئیمزای عەبدولڕەزاقی عەزیز میرزا، لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی لەسەرەو ئەمرۆ 18/9 ئاراستەی سپی كراوە هاتووە: "بڕیاربوو رۆژی 15/9 كۆبوونەوەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكاو وەفدی هاوڕێی لەگەڵ وەفدی (ی ن ك) بە سەرۆكایەتی هەڤاڵ مەلا بەختیار بەڕێوەبچێت، بەڵام لەبەر چەند هۆكارێك نەكرا، ئەمانەوێت سایتی سپی میدیا راست بكەینەوە، بۆیە لێرەدا راستودروستی رووداوەكە ئاشكار ئەكەین".
لە رونكردنەوەكەدا هاتووە "لە رۆژی 1/9/2016، كۆنسوڵگەری ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان پەیوەندییان پێوەكردین كە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سەردانی كوردستان ئەكاتو ئەیانەوێت لەگەڵ هەڤاڵان مەلا بەختیارو سعدی پیرەو لاهور شێخ جەنگی كۆبوونەوە بكەن. لە رۆژی 15/9 كاتژمێر 11:30 پێشنیوەرۆ ئاگادار كراینەوە ك هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ علی بەشداری كۆبوونەوەكە ئەكات، كە پەیوەندیمان بە قونصولیەتی ئەمریكا كرد ووتیان كارێكی لەوجۆرە لەپلاندا نیە، پاش چەند خولەكێك قونصولیەت پەیوەندیان پێوەكردینو رایانگەیاند كە بەڵی هەڤاڵ كۆسرەت بەشدار ئەبێت، بەڵام ئەم كارە كتوپڕ ئەمرۆ روویداوەو ئەوان وەكوو قونصولیەت ئاگادار نەبوون بەڵكو سەفارەتی ئەمریكا لەبەغدادەوە كارەكە كراوەو داوای لێبوردنیان كرد".
روونكردنەوەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی پاش هەواڵێكی سپی میدیا دێت كە باس لەهۆكارەكانی بەڕێوەنەچوونی كۆبوونەوەی وەفدی ئەمەریكیو یەكێتی دەكات.
(هەواڵەكە بخوێنەرەوە).
دەقی روونكردنەوەكەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی بخوێنەرەوە: