ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەر بەباڵی " ناوەندی بڕیار" دەڵێت" ئەنجامنەدانی کۆبوونەوە لەگەڵ وه‌فده‌كانی ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به كێشه و ململان ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیه‌وه‌و نەبوونی ناوەندی بڕیارەوە".
مه‌حمود سه‌نگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەر بەباڵی کۆسرەیت رەسوڵ له میانەی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا دەڵێت" ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه دابنیشێت ڕه‌نگه داده هێرۆ بڵێت ئه‌وه گوزارشت له ڕای فه‌رمی یه‌كێتی ناكات ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش دابنیشێت ڕه‌نگه ئێمه بڵێین ئه‌وان نوێنه‌ری ئێمه نین له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانیش ئاماده نین له‌گه‌ڵ ئێمه دابنیشن و به پێویستیشی نازانن".
مه‌حمود سه‌نگاوی كه خۆی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه به‌شی سه‌ره‌كی كۆنه‌بونه‌وه‌ی وه‌فده‌كانی ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به كێشه و ململان ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیه‌وه و ده‌ڵێت " زۆر په‌یوه‌ندی هه‌یه به كێشه‌و ململانێ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێته‌وه ته‌نانه‌ت زۆر كات هه‌ڤاڵانی پارتی پێمان ده‌ڵێن نازانین له‌گه‌ڵ كێ قسه بكه‌ین ،ئێوه ناوه‌ندی بڕیارتان نیه،وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئێو كه‌سانه‌ی ئێمه كه له‌سه‌ره‌وه بوون براده‌رانی پارتی گرنگیان پێناده‌ن هه‌رچه‌نده شه‌هید و قوربانی زۆرمان دابێت له‌شه‌ڕه‌كاندا".
هه‌روه‌ها وتی"ئێمه خۆمان ده‌زانین په‌یوه‌ندی به نه‌بونی كاته‌وه نه‌بوو به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ئه‌و هێزه نه‌ماوین و ئه‌وانیش به پێویستی نازانن ئه‌مه‌ش به‌هۆی كێشه ناوۆخۆییه‌كانی ناو یه‌كێتیه‌وه‌یه."
ئەو بەرپرسە دەڵێت" ئێمه چه‌ندین جار له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبوینه‌ته‌وه و بڕیارمان داوه به‌ڵام دوای سه‌عاتێك داده هێرۆ به شه‌خسی بڕیاره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و گوێی به بڕیاره‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی نه‌داوه".
سەنگاوی پرسی ئاڵوگۆڕی پارێزگاری سلێمانی بە نموونە دەهێنێتەوە و دەڵێت"له مه‌سه‌له‌ی ئاڵۆگۆڕی پۆسته‌كانی سلێمانی هه‌ندێك كه‌س له‌ناو یه‌كێتیدا پێیان باش بوو پۆستی پارێزگار نه‌درێته‌وه گۆڕان من بۆ خۆم پێم باش بوو پۆستی پاڕێزگار بدرێته‌وه گۆڕان و وه‌فامان هه‌بێت بۆ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌مانه،دواتر كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌كره‌م شه‌ریف دیاریكرا به‌ڵام به‌یانیه‌كه‌ی سه‌عات(٧)ی به‌یانی داده هێرۆ نامه‌ی نوسیبوو ناوی كاندیده‌كه‌ی گۆڕیبوو هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌ڤاڵه‌شمان كاك ئازاد كادیرێكی باش و دڵسۆزه به‌ڵام مه‌به‌سته‌كه‌ی من گوێنه‌دان بوو به بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی له‌لایه‌ن داده هێرۆوه كه سه‌عات (٧)ی به‌یانی دێت ناوی كاندیده‌كه ده‌گۆڕێت به‌شه‌خسی و هه‌وه‌سی خۆی ئه‌مانه هه‌مووی هۆكارن بۆ كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی".
كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن سەرۆکایەتی شاندی ئەمەریکای کرد بە یاوەری نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی شەڕی دژ بە داعش، برێت مکگۆرک، و یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، جۆسف پنینگتن له‌گه‌ڵ به‌رپراسنی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبونه‌وه به‌ڵام به‌شێك له به‌رپراسنی یه‌كێتی ڕایانگه‌یاند:به پاساوی نه‌بوونی كاته‌وه ئه‌و وه‌فده له‌گه‌ڵ هیچ به‌رپرسێكی یه‌كێتی نیشتمانی كۆنه‌بونه‌ته‌وه.