بارزانی‌و دەمیرتاش كۆبوونەوە

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی هەدەپە ئەمرۆ گەیشتە هەولێر‌و لە یەكەم دیداردا لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبووەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە 21-9-2016 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) و شاندێكی ئەو پارتەكەی كرد.

بڕیارە شاندەكەی هەدەپە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ نێچیرگان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، دواتریش هەر لە هەولێر لەگەڵ سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو كۆدەبێتەوە.

شاندەكەی هەدەپە سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ یەكێتی، گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانیش كۆدەبێتەوە.



PM:03:38:21/09/2016