جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق داواكارییەك ئاراستەی عەبادی دەكات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له عه‌بادی ده‌كات په‌له بكات له پێشكه‌شكردنی كاندید بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كان و ده‌ڵێت، ناكرێت ئه‌و وه‌زاره‌تانه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ببرێن.
ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و دارایی و بازرگانی و پیشه‌سازی، كه سه‌رجه‌میان وه‌زاره‌تی گرنگن و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به ژیان و ئاسایشی هاوڵاتییان و ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه، له‌ئێستادا بێ وه‌زیرن، ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی ناته‌ندروسته و پێویسته په‌له‌بكرێت له پڕكردنه‌وه‌یان.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه، به‌رێوه‌بردنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه به وه‌كاله‌ت بێسوده‌و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییان ناكات، داواش له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، په‌له بكات له ده‌ستنیشانكردنی كاندید بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه، ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌یه بۆ په‌سه‌ندكردنیان دوای ته‌واوكردنی مه‌رج و ڕێكاره یاسایی و پێوه‌ری پیشه‌یی ئه‌و كاندیدانه.
PM:02:08:24/09/2016