حكومەتی بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

ئەمرۆ لە پەرلەمانی عێراق باس لەوە كراوە كە بەشێوەی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاكاندا بكرێت‌و هەر پارێزگایەك داهاتی خۆی رەوانەی بەغدا بكات، موچەی فەرمانبەرانی دابین بكرێت.

لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ شەممەی پەرلەمانی عێرافدا پرسی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تاووتوێكرا و بەپێی زانیارییەكانیش یەكێك لە پێشنیارەكان كە خراوەتەڕوو ئەوەیە بەشێوەی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگا جیاوازەكانی هەرێمدا بكرێت بەوەی "هەر پارێزگایەك داهاتەكەی ڕادەستی بەغدا كرد ئەوا حكومەتی عێراق مانگانە بودجەی پێویست و موچەی فەرمانبەران بۆ ئەو پارێزگایە بنێرێت".

ئەندامی لیژنەی دارایی و سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق "ئەحمەد حاجی ڕەشید" لەلێدوانێكدا بۆ "میللەت" وتی "یەكێك لە پێشنیارەكانی پەرلەمانتاران كە خرایەڕوو لەناو پەرلەمانی عێراق لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەوەیە كە بەشێوەی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگا جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت و هەر پارێزگایە داهاتی خۆی ڕادەستی بەغدا بكات ئەوا لەبەرامبەردا ئەوا حكومەتی عێراق بودجەی پێویست و موچەی فەرمانبەران بۆ ئەو پارێزگایە بنێرێت".

ناوبراو ڕاشیگەیاند "داواشكرا حكومەتی عێراق سنووری ناكۆكییەكان ببرێت و بۆ ئەو مەبەستە لە ڕێگەی دادگاوە پرسی شێوازی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان یەكلا بكاتەوە"



PM:03:06:24/09/2016