هەواڵێک لە بارەی عەبدوللـەتیف سەلەفییەوە ڕەتدەکرێتەوە

پاش ئەوەی ئاسۆ خالیدخاڵی ئۆرڤان ئاراس، هاوسه‌ری پێشووی چاوان خه‌سره‌و، كه‌ ئێستا هاوسه‌ری د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د سه‌له‌فییه‌ ڕایگەیاند کە عەبدوللـەتیف سەلەفی گەڕێنراوەتەوە بۆ وتاردان، بەڵام وەزارەتی ئەوقاف ڕەتی دەکاتەوە.
مەریوان نەقشبەندیبەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و پێكەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ سپی میدیا ڕایگەیاند "بەهیچ شێوەیەک بڕیاری گەڕانەوەی عەبدوللـەتیف ئەحمەد نەدراوە بۆ وتار بێژی و بڕیاری لەو شێوەیەش نادرێت".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە دوێنێ هەینیش عەبدولـلەتیف ئەحمەد هەر وەک کەسێکی ئاسایی بەشداری پڕۆسەی نوێژی هەینی کردووە لە مزگەوتی بەهەشت.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت ڕۆژی ٢٥ی ئایار وەزارەتی ئەوقاف بڕیاریدا کە عەبدوللـەتیف سەلەفی لە وتاربێژی مزگەوتی بەهەشت دووربخاتەوە.
هاوکات هەر هەمان ڕۆژ عەبدوللـەتیف سەلەفی ڕایگەیاند کە ئەو پابەندی بڕیارەکەی وەزارەتی ئەوقاف دەبێت و ماڵئاوایی لە نوێژخوێنانی ئەو مزگەوتە کرد.
ئەمەش پاش ئەوە هات کە ناوبراو کە مامۆستای پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکان بوو لەگەڵ کچە خوێندکارێکی خۆیدا هاوسەرگیری کرد و ئەمەش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کاردانەوەی لێکەوتەوە و وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پۆستەکەی دورخستەوە.




PM:05:09:24/09/2016